به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ته‌رمی ٨٢ كۆچبه‌ر كه ده ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له كه‌نارئاوه‌كانی توونس خنكابوون له لایه‌ن “گاردی كه‌نارئاوی توونس” دۆزراوه‌ته‌وه.ڕێكخراوی مانگی سوور له توونس ڕایگه‌یاندووه كه به‌له‌می ئه‌م په‌نابه‌رانه له كاتی كه‌وتنه ژێر ئاو، ٨٦ كه‌سی تێدابووه كه ٤ كه‌سییان به یارمه‌تیی چه‌ند ماسیگری توونسی توانیویانه ڕزگارییان بێت. شایانی باسه هه‌واڵی كه‌وتنه ژێر ئاوی به‌له‌مه‌كه، كه له وڵاتی لیبییه‌وه به‌روه كه‌نارئاوه‌كانی ئۆرووپا ڕێكه‌وتبوو، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌و ڕووداوه وه‌ك كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی كۆچبه‌ری له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه دێته ئه‌ژمار.