نووسینگه‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ كاروباری مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك ڕایگه‌یاندووه، بارینی به‌خوڕی باران له ماوه‌ی ڕۆژانی مانگه‌كانی ئاوریل و ژۆئه‌ن كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوومالی ده‌ستی پێكردووه، بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٦ كه‌س.
له‌م به‌یانییه‌دا وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه به‌هۆی په‌تا هه‌تا ئێستا ٢٠٠ هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه، وتراوه: سه‌ره‌ڕای هه‌ستانی لافاو، بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كوڤیدی ١٩ و هێرشی ملیونی كولله‌كان، بارودۆخی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی دژوارتر كردووه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا له سوومالی ٣٩ كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٨٧٣ كه‌سیش به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.