“نه‌سرین جه‌وادی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له ساڵی ٩٨، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم له تاران به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
“نه‌سرین جه‌وادی” كرێكاری پێشووی به‌شی ئیمكاناتی پزیشكی و خانه‌نشین كراوی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعییه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، وێڕای چه‌ندین كه‌س له كرێكاران و خانه‌نشین كراوان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دوای ٢٩ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له تاران به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی”، “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “پروپاگه‌نده له‌دژی نیزام” سه‌رجه‌م به ٧ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌ڵام مه‌حكووم كرابوو. سه‌رئه‌نجام ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٥ ساڵ زیندان كه‌م كرایه‌وه.