ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ و ١ دههۆمی ڕیشتێر شاری فیرووزئابادی ئۆستانی لۆرستانی له‌رزاند.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه، ٢٥ كه‌س له دانیشتووانی ئه‌م شاره بریندار بوون. شایانی باسه پاش بوومه‌له‌رزه ٥ و ١ دههۆمی ڕیشتێریهكهی فیرووزئاباد، دووهه‌مین بوومه‌له‌رزه له ناوچه‌ی “سهراب دوره”ی لۆرستان به گوڕی ٣ و ٣ دههۆمی ڕیشتێر ڕووی داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له نه‌هاوه‌ند و هه‌مه‌دانیش هه‌ستی پێكراوه.