نزیك به ١٣٠ كرێكاری ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیی پزیشكیی “هوور تێ‌ب”ی تاكستان، له ئاست بیلاته‌كلیفیی و داخرانی كاتیی ئه‌م كارخانه‌یه به‌خاتری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كرێكارانی شیركه‌تی هوور تێ‌ب له پاش داخرانی كارخانهكهوه هیچ داهاتیهكیان نه‌بووه و چالاكیی ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی هوور تێ‌ب له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابرووه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا ڕاگیراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه: ئه‌گه‌ر ئه‌م باروودۆخه درێژه‌ی بێت ناتوانن له‌و بیمه بێكاریه‌ی كه ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنیی پێداون، به‌هره‌مه‌ند بن.