تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە سەدان ئێکاونتی ساختەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی سڕیوەتەوە.
“ناتانیل گلیچێر”، بەڕێوەبەری بەشی ئەمنییەتی سایبێریی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، تۆڕی ڕادیۆیی و تێلێڤیزیۆنیی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەو ئێکاونتانەی کە پێشتر زانیاریی هەڵەیان بڵاو کردووەتەوە، سڕدراونهوه.
فەیسبووک هۆکاری سڕینەوەی ئەو ئێکاوتانەی بۆ بڵاوکردنەوەی “زانیاریی ههڵه و ناڕاست” گەڕاندووەتەوە. هەروەها فەیسبووک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، بەنیسبەت ئێکاونتە گومانلێکراو و باوەڕپێنەکراوەکان کە بە شێوەی سیستماتیک دەنگدانی هەر یەک لە وڵاتانی ئامریکا و بریتانیایان کردووەتە ئامانج، سڕیوەتەوە. به وتهی بهڕێوهبهرانی فهیسبووك، ئەو ئێکاونتانەی کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بەڕێوە دەچن، بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە و ساختە، بە نیازی ساز کردنی دووبەرەکی و ناکۆکینانەوە بوون لە سیستمی هەڵبژاردنی ئامریکا و بریتانیادا.