ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه زیندانی قه‌ره‌باڵغ و ناسالم له ئه‌مریكای لاتین و بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، هه‌م له زیندانه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌م له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی وته‌بێژی كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، زیندانه‌كان قه‌ره‌باڵغن و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی جیدیی بۆ به‌ندكراوان خوڵقاندووه و ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشیه‌كانی زۆر بردووه‌ته سه‌ره‌وه. ئه‌م كێشه‌یه كه له سه‌رتاسه‌ری قاره‌كه له ئارا دایه ده‌توانێ ئاكامی مه‌رگباری لێبكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها وتیشی له چه‌ندین حاڵه‌تدا له وێنێزۆیلا، پرۆ و كۆلۆمبیا به‌خاتری نیگه‌ران بوونی به‌ندكراوان له تووش بوون به نه‌خۆشییه‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین له زیندانه‌كان و به‌ده‌یان به‌ندكراو به‌هۆیه‌وه كوژراون. نووسیگه‌ی كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا و سه‌ربه‌خۆ له‌مباره‌وه بووه.