
به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م دوو كرێكار له شاره‌كانی تاران و ئه‌راك ڕۆژی سێشه‌ممه تووشی ڕووداو بوون و به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له بینایه‌كی نیوه‌كار له گه‌ڕه‌كی “سه‌عاده‌ت ئاباد”ی تاران بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر، به‌سه‌ختی بریندرابوو. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی نانوایی له شاری ئه‌راك له‌كاتی كار له‌سه‌ر ده‌زگای درووست كردنی خه‌میری نان، به‌هۆی گیركردنی ده‌ستی له‌ناو ده‌زگاكه به سه‌ختی بریندرابوو.
