
كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی دائێم و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه لانیكه‌م ١٥ ساڵه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م ساڵانه هه‌روا به شێوه‌ی قه‌راردادی كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری گۆڕینی شێوازی قه‌رارداده‌كانیان له گرێبه‌ستییه‌وه بۆ هه‌میشه‌ین و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه.
