
كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی به‌سیجیانی خۆڕه‌م ئاباد له‌وانه “مه‌سكه‌ن مێهر و كوی فه‌رهه‌نگیان”، له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی مه‌نته‌قه یه‌كی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرا به كێشه‌كانی ئه‌م شارۆچكه‌یه به‌دوای واده و به‌ڵێنی چه‌ندین ساڵه‌ی به‌رپرسان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه كاربه‌ده‌ستان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ماڵیات له خه‌ڵك ده‌ستێنن، به‌ڵام به كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕاناگه‌ن.
