
كۆمه‌ڵێك له چاودێرانی ته‌ندرووستی ده‌رمانخانه‌كانی شیراز و شاره‌كانی دیكه‌ی ئۆستانی فارس، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌یگیری مۆتاڵباته‌كانیان بوون.
ناڕازییان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له پاڵ هه‌موو كێشه‌وگرفته‌كان و هه‌روه‌ها دژوارییه‌كانی كاریان، حقووقی ٩٠٠ هه‌زار ته‌مه‌نی كه ٧٠٠ هه‌زار تمه‌نی بۆ بیمه‌ی خه‌رج ده‌كرێ، هیچ كێشه‌یه‌كیان چاره‌سه‌ر ناكات و له‌م بارودۆخه‌ی ئابوورییه‌ی ئێستادا له‌ژێر گوشارێكی زۆری ئابووری دان و ئه‌مه‌ش ته‌ندرووستی ئه‌م توێژه له كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
