به پێی داننانی كومیته‌ی “ئیپیدیمیۆلۆژی” وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، ڕه‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ١٥ ئۆستانی ئێران ڕوو له هه‌ڵكشانه.
به‌وته‌ی ئه‌م كومیته‌یه، بارودۆخی كۆرۆنا له ئه‌هواز له هێڵی سوور تێپه‌ڕبووه و دۆخی ئه‌مشاره به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌ره‌نتینه، مهترسیدارهتر بووه. ئه‌م كومیته‌یه له حاڵێكدا بارودۆخی هه‌ندێ له شاركانی “هه‌ستیار” ڕاگه‌یاندووه كه چه‌ند ڕۆژی له‌مه‌وبه‌ر “حه‌سه‌ن ڕووحانی” باسی له “سپی بوونی” دۆخی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران كردبوو. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، “مه‌حبووب فه‌ڕ” ئه‌ندامی كومیته‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، دانی به‌وه دانابوو كه هیچ خاڵێكی “سپی” له ئێران بوونی نییه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كاربه‌ده‌ستان و كارناسانی به‌شی بێهداشت و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ستادی میللی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، پێشتر سه‌باره‌ت به ڕوودانی شه‌پۆلی دووه‌می ئه‌م نه‌خۆشییه له ئێران هوشداریان دابوو.