كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی میللی حه‌فاری ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌تا ئێستا ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی میللی حه‌فاری ئێران له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و بڕیاره ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش له‌م شیركه‌ته ده‌ربكرێن. ڕاشیانگه‌یاندووه: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا و پشتیوانی نه‌كرانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، ده‌ركردنی كرێكاران و بێكار كرانیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕاگرتنی ڕه‌وتی ده‌ركردنی كرێكاران له‌سه‌ر كار بوون.