کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی یه‌كێك له‌ زیندانه‌كانی بڕێزیل

شورش زندانیان محبوس در زندانی در برزیل 2

شورش زندانیان محبوس در زندانی در برزیل 2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوانی یه‌كێك له‌ زیندانه‌كانی شاری “مانائۆس” له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕاگرتنی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، ده‌ستیانداوه‌ته‌ ڕاپه‌ڕین.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ حاڵێكدا كه‌ هه‌ندێ له‌ به‌ندكراوان چوونه‌ته‌ سه‌ربانی زیندانه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان كۆبوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ نێوه‌ڕاست مانگی مارسه‌وه‌ چاوپێكه‌وتنی به‌ندكراوانی زیندانی شاری مانائۆس له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی به‌ندكراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.