ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له دووكانداران و كاسبكارانی بازاڕی قۆم، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌دوای ته‌عتیل كرانه‌كانی ئه‌م دواییانه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا، له شوێنی كاره‌كه‌یان له شه‌قامی “یادگاری خومه‌ینی” كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان پێشتریش له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی قۆم له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. ناڕازییان كێشه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ دواخرانی كڕێی دووكانه‌كان، نه‌دانه‌وه‌ی وامه‌كانیان، نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی و بیمه‌ی بێكاری و هه‌روه‌ها به ڕه‌سمییه‌تی نه‌ناسینی ئه‌م كاره له لایه‌ن به‌رپرسان.