كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ده‌ركراوی كانوونی جه‌هنگه‌ردی و ئۆتومبێلڕانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كارمه‌ندانه كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی ٩٩وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون، به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك ڕوو له وه‌زیری میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری و سه‌نایه‌عی ده‌ستكرد، وێڕای ئاماژه به كێشه‌وگرفته‌كانیان، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.