ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ١٢ هەزار پارێزەر دژایەتی خۆیانیان لە ئاست ڕهشنووسی بڕیارنامەی دەزگای قهزایی ڕژیم دەربڕیوه کە بە پێی ئەم ڕهشنووسه، دەسەڵاتی پارێزەرەکان بەرتەسکتر دهبێتهوه.
ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی گوڵان، ١٢ هەزار پارێزەری ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای قهزایی ڕژیم دژایەتی خۆیانیان بۆ ئەو ڕهشنووس و بڕیارنامەیە دەربڕی کە زیاتر لە جاران پارێزەرەکان دەخاتە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمەوە و هیچ سەربەخۆییەکیان نامێنێ. هەروەها دەستچنکردنی هەندێک پارێزەری سەر بە ڕژیم وەکوو شۆڕای پارێزەران و گوشار خستنەسەر پارێزەرانی سەربەخۆ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەو بریارنامەیەدا کە لە لایەن جێگری دادوەریی سەرۆکی دەزگای قهزاییهوه ئامادە کراوە، بە تەواوی بێ مانا و دوور لە یاسا و ڕێسا جیهانییەکانە. جێگهی ئاماژهیه، کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چل و یەک ساڵ دەسەڵاتی خۆیدا بەردەوام هەوڵی بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکانی داوە و ڕۆژبەڕۆژ بەرتەسکتریان دەکاتەوە و دەیهەوێ دەنگەکان لەگەروودا بخنکێنێ و هەموو مافە ئینسانییەکان پێشێل بکات، بەڵام ئازادیخوازان، ڕۆژنامەوانان و پارێزەرانی خاوەن هەڵوێست هەردەم لە بەرابەر زوڵم و ناعەدالەتی ڕژیمدا ڕاپەڕیون و ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتە دژی ئینسانییەکانی ڕژیم دەربڕیوە.