ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له برنج كارانی بابۆل له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی سه‌همییه‌ی گازۆڵ ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به پارك كردنی تراكتۆره‌كانیان و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر به‌خشداری به‌ندپی شاری بابۆل، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و بڕه سه‌همییه‌یه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێیان ده‌درێ به‌ش ناكات و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆریانی بۆ پێكهێناوه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه شالی كاری ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیانه، ده‌بێ سه‌همییه‌ی سووته‌مه‌نی زیاتریان پێ بدرێ.