ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراون له زیندانی “لۆس یانووس” هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژئاوای وێنزۆئێلا، لانیكه‌م ٤٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی ٨٠ كه‌سیش برینداربوون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، به‌رپرسانی زیندانی “لۆس یانووس”ی وێنزۆئێلا هه‌واڵی ڕاپه‌ڕینی ئه‌م به‌ندكراوانه كه ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجام درابوو پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام هێشتا ئامارێكی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، به‌ندكراوانی ئه‌م زیندانه به‌هۆی كه‌مبوونی مه‌وادی غه‌زایی ڕاپه‌ڕیون و تێكهه‌ڵچوونه‌كان كاتێك ڕوویداوه كه زیندانبانه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه له كاتی چاوپێكه‌وتن، مه‌وادی غه‌زاییان پێ بده‌ن.