كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی میرجاوه، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشێل كردنی مافه‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌تی “ڕه‌یل سه‌نعه‌ت كاران” و سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی ڕێگای ئاسنی جنووبی شه‌رق به كێشه‌وگرفته‌كانیان، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌تی لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ شیركه‌تی ڕێگای ئاسنی ڕه‌یل سه‌نعه‌ت كاران، قه‌راردادێكی سێ مانگه‌ی له‌گه‌ڵ كرێكاران به‌ستووه، به‌ڵام به‌جێگه‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌ی ئه‌م سێ مانگه، ته‌نیا حه‌قی بیمه‌ی ٧٥ تا ٨٥ ڕۆژ په‌رداخت ده‌كات و ته‌نانه‌ت له قه‌رارداده‌كه‌دا، پیشه‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی به كرێكاری بیناسازیی ناوبردووه تا له په‌رداخت كردنی مه‌زایای پێوه‌ندیدار به كاره‌كه‌یان خۆی ببوێرێت. ده‌شڵێن: كرێكارانی ڕێگای ئاسن شمولی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌بن و زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه به هۆی سه‌ختی كار، به‌دوای ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كار خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌ڵام شیركه‌تی لایه‌نی قه‌رارداد، حه‌قی سه‌ختی كار بۆ ئه‌م كرێكارانه په‌رداخت ناكات.