بهرهبهیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، كۆرهی باشوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: كۆرهی باكوور هێرشى کردوەتە سەر یەکە چاودێریەکانی سنوور کە ئەو دو وڵاتە لەیەک جیا دەکەنەوە و بەهۆشیەوە كۆرهی باشوور وەڵامى هەبووە بۆ هێرشەکە و لە ئەنجامدا گرژى لەنێوان هەر دوو وڵات دەستی پێکردووە.
لهم پێوهندهدا دەستەى ئەرکانى هاوبەشى كۆرهی باشوور لە بەیاننامەکەدا ئاماژەى بهوه كردووه کە هێرشەکە لەلایەن كۆرهی باكوور ئەنجامدراوە و تا ئێستاش قەبارەى زیانەکانى ئەم هێرشە نەزانراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپهڕی بلومبێرگ، سەرەتا کۆرهی باكوور تەقەیان لەخالێکی بنکەی پاسەوانی سنووری كۆرهی باشوور کردووە. دواتر دوای سێیەم جار تەقەکردن هێزەکانی باشوور وەڵامیان داوەتەوە و لەڕێگەی ئاگادارکردنی دەنگیشەوە داوایان کردووە تەقە بوەستێنن. هاوكات تێلوێزیۆنی ئێم بی سی نیوز بڵاویكردووهتهوه، پێکدەدانەکە لە ناوچەیەک ڕویداوە کە پێی دەوترێت ناوچەی چەک داماڵڕاو کە بە ھەزاران سەربازی ھەر دوولای تێدا مۆڵدراوە و بریتییە لەناوچەیەک کە بەھۆی شەڕی ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٣ له نێوان ھەردوو کۆره دروست بوو.