
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی خۆسووف له ئۆستانی خۆراسانی جنووبی له ئاست بیلاته‌كلیفی مه‌عیشه‌تی و نه‌درانی بیمه‌ی بێكاری، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كارخانه‌ی فوولادی خۆسووف ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌یه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی درێژه‌ی ته‌عتیل كرانی، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی مه‌عیشه‌تی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌رچی ئه‌م كارخانه‌یه له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه “ته‌عتیل” ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام نزیك به ٩٠ كرێكاری چینی تێیدا كار ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، له كارخانه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه و نه‌گراونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان. كرێكاران، هه‌روه‌ها، له كۆتایی دا خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه و وه‌رگرتنی حه‌قی بیمه‌ی بێكاری بوون.
