
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی داخراوی سیمانی لووشان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفیی كاره‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، كێشه و گرفتی كرێكارانی سیمانی لووشان له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٢ه‌وه و له كاتێكه‌وه ده‌ستیپێكرد كه ده‌وڵه‌ت به بیانووی جۆراوجۆر ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌ی به پتر له ١٨٠ كرێكاره‌وه ته‌عتیل ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها وتیشی، له كۆی گشتیی كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی سیمانی لووشان، ٦٧ كرێكار به پێشینه‌ی كاریی چه‌ند ساڵه‌وه، چاوه‌ڕوانی كرانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده و گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان. ئه‌م كرێكاره هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌تا به ئه‌مڕۆ، هیچ به‌رپرسێك وڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی دامه‌زراندنی كرێكارانی سیمانی لووشان نه‌بووه.
