
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌ر كۆنترۆڵ له ئاست داخرانی له‌ناكاو و فرۆشی به‌شێك له كه‌ره‌سته و ئهسبابهكانی ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن خاوه‌نكاری كارخانه‌كه، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خاوه‌نكاری شیركه‌تی ئازه‌ر كۆنترۆڵ، یه‌ك مانگ، واته مانگی خاكه‌لێوه‌ی ته‌عتیل ڕاده‌گه‌یاند و پاش ئه‌م ماوه‌یه، كرێكارانی ده‌گه‌ڕانده‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان به‌ڵام له‌مساڵدا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، دوو مانگه كه بێكارن و له ئێستادا ته‌نیا به شێوه‌ی كه‌لامی ته‌عتیل بوونی كارخانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
