
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی ئه‌فغانستانی كه به شێوه‌ی نایاسایی به‌نیاز بوون سنووری ئێران تێپه‌ڕێنن باسیان له كوژرانی ٢٣ كه‌سیان له لایه‌ن مه‌ئموورانی مه‌رزیه‌وه كرد.
به پێی ڕاپۆرتی هێرانا، نزیك به ٥٧ كه‌س له هاووڵاتیانی ئه‌فغانستانی كه بۆ كار كردن ویستبوویان بێنه ناو ئێرانه‌وه، له لایه‌ن مه‌ئموورانی سه‌ر سنووره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان خراونه‌ته ناو ڕووباره‌وه. سه‌رۆكی تیمی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رات، وێڕای پشت ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ڕایگه‌یاند كه هه‌تا ئێستا ته‌رمی ٥ كه‌سی خنكاو، له سه‌ر سنووری هاوبه‌شی ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئه‌م ناوه‌نده ده‌رمانیه ڕاگوێزراوه.
