بهپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا،”هەڵمەت عەبدوڵڵاهی” بەندکراوی سیاسیی كه لە زیندانی میاندواو ڕاگیرابوو پاش تێپهڕینی ٣ ساڵ بە دانانی وهسیقهی سهنگین و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “هەڵمەت عەبدوڵڵاهی” پاییزی ساڵی ٩٤ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی میاندواو بە تۆمەتی “کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران” دەستبەسەر کرابوون و ناوبراو پاییزی ساڵی ڕابردووش پاش ٣ ساڵ زیندان بۆ یەکمجار بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.