کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تۆمار كردنی ناوی حیزبوڵڵا له‌ناو لیستی ڕه‌شی ئاڵمان

تۆمار كردنی ناوی حیزبوڵڵا له‌ناو لیستی ڕه‌شی ئاڵمان4 scaled

تۆمار كردنی ناوی حیزبوڵڵا له‌ناو لیستی ڕه‌شی ئاڵمان4

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به‌هۆی چالاكییه‌كانی، “حیزبوڵڵا” لوبنانی بە فەرمی خستووه‌ته‌ ناو لیستی تیرۆرەوە.

“هۆرست زیهۆڤێر”، وەزیری ناوخۆی ئاڵمان بڕیاریدا چالاکییەکانی حیزبوڵڵا لە وڵاتەکەی رابگرێت و کارەکانیان قەدەغە بکات و ئەو گروپە بخاتە لیستی تیرۆرەوە. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی مانگی گوڵان، پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌، هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە گومان دەکرێت پەیوەندییان بە حیزبوڵڵای لوبنانه‌وە هەبێت. بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاسایش و هەواڵگریی ئاڵمان، پێشبینی دەکەن هه‌زار و ٥٠ کەس ئەندامی حیزبوڵڵا بن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، کۆتایی ساڵی رابردوو پەرلەمانی ئاڵمان بە زۆرینەی دەنگ یاسای قەدەغەکردنی حیزبوڵڵا و ناساندنی وەک گروپێکی تیرۆریستی پەسەندکرد و بڕیاریدا کە کاربکات لەسەر ئاستی ئۆرووپاش ئەو گرووپە بخاتە لیستی تیرۆرەوە.