به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌رته‌شی توركییه و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ٤ سه‌ربازی توركییه لە “خواکورک” كوژراون و ٢ گەریلاش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لە ڕاگەیەندراوێکدا په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه گه‌ریلاكانیان له دژی سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی توركییه له “خواكورك”، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و بەهۆیەوە چوار سه‌ربازی توركیا كوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە. بەپێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه، دوای چالاییەکەش، ئه‌رته‌شی توركییه به‌چه‌كی قورس، ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووە. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه لە ناوچه‌ی “شاخێ”ی سه‌ر به پارێزگای “وان” لە باکوری کوردستانیش، ئه‌رته‌شی توركییه دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە و به‌هۆیه‌وه ٢ گه‌ریلای په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.