کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری شنۆ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری شنۆ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری شنۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو حوکمی زیندانی بە سەردا سه‌پێندرابوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ گوازترایه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ هەڵیان کوتایه‌ سه‌ر ماڵ “عەلی ئیسماعیلی” و دوای دەستبەسەر کرانی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارەیان گوازترایه‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “عەلی ئیسماعیلی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “جاشێران”ی سه‌ر به‌ شاری شنۆ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی پووشپەڕی پاره‌كه‌ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و مانگی بەفرانباری هه‌مان ساڵ، لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی شنۆ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو.