
خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ئابووری له شاری ترابلۆسی لوبنان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان هه‌روا به‌رده‌وام بوو و ئه‌م خۆپیشاندانه بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته له‌وانه “سه‌یدوون و به‌یرووت” په‌ره‌یسه‌ندووه.
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له بانكه‌كانی ترابلۆس له باكووری لوبنان ئاگریان تێبه‌ردرا و به‌هۆیه‌وه تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس هاته ئاراوه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، سه‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه ڕایانگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا، هه‌تا ئێستا هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندرابوون كه دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له بریندرابووان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییان بچێته سه‌ره‌وه. به‌دوای چڕبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری لوبنان، ئه‌رزشی پووڵی میللی ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر دۆلار به ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه و نیزامی بانكیش هاوكات ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاووڵاتییانی به په‌سه‌ندازه‌كانیان به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له لوبنان و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تی، بووه هۆی قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری ئه‌م وڵاته.
