
بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی زانکۆی جۆنز هۆپکینز، ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەی کوژراوانی جەنگی ڤێتنامی تێپەڕاند کە نزیکەی ٢٠ ساڵی خایاندبوو.
بە گوێرەی ئامارەکان، لە چەند مانگی رابردوودا تا ئێستا ٥٩ هەزار و ٢٦٦ كهس لە ئەمریکا بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لە جەنگی ڤێتنامدا کە لە نێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٥٧دا روویدا، ٥٨ هەزار و ٢٢٠ هاووڵاتیی ئهمریكایی گیانیان لەدەستدابوو. میدیاکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن، ئەم مانگە کوشندەترین مانگ بووە بۆ ئەمریکاییهکان لەرووی ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆناوە، کە تێکڕا رۆژانە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ژمارەی توشبووان لە ئەمریکا ملیۆنێک و ٣٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، بەوەش ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی جیهاندا ماوەتەوە کە زۆرترین توشبووی بە کۆرۆنا تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ١٤٢ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.
