
كۆمه‌ڵێك له ماڵبه‌تاڵانچووانی دامه‌زراوه‌ی بازه‌رگانی ئادینه‌ی ڕه‌شت، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ستادی ئیجرایی گیلان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی چه‌ندین ساڵه‌یان به‌هۆی كڕینی ئه‌م واحیدانه و ڕادهستهنهكرانی پێیان ناڕازیین. ده‌شڵێن: دامه‌زراوه‌ی ئادینه له ساڵی ٩١ به هیوای پێكهێنانی ناوه‌ندێكی بازه‌رگانی درووست كرا و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكیش هه‌مان ساڵ، چه‌ندین واحیدی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌یان كڕی، به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه هێشتا درووست نه‌كراوه. شایانی باسه، ماڵبهتاڵانچووان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه و ڕاده‌ست كردنی واحیدهكانیان و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه بوون.
