
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا كه ٧ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه، بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی پلاستیك و مه‌وادی كۆنه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كێشه‌وگرفتی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا له‌جیاتی چاره‌سه‌ربوون چووه‌ته قۆناغێكی تازه‌وه و به زیندانی كردنی خاوه‌نی ئه‌م كارخانه‌یه بۆ دووهه‌م جار، زۆرێك له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه چه‌ندین مانگه كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانیان به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه كۆچیان كردووه یاخود بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی پلاستیك و مه‌وادی كۆنه‌ن. ئه‌م كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا ئێستا زیاتر له ١٠ جار له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و شوێنه‌كانی دیكه ده‌ستیانداوه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.
