
به وته‌ی ئه‌ندامێكی شۆرای شاری مه‌شه‌هه‌د، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ڕاوه‌ستانی زۆربه‌ی چالاكیه‌كان، ٤٠ هه‌زار كرێكاری وه‌رزی له مه‌شهه‌د بێكار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕژیم له ٩٠مین دانیشتنی عه‌له‌نیی شۆرای ئیسلامیی شاری مه‌شهه‌د دا، وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ٧٠ له‌سه‌دی داهاتی ئه‌م شاره له ڕێگه‌ی كاری بیناسازی و ساخت و سازه‌وه‌یه، ڕایگه‌یاند كه بێكاریی سه‌رچاوه‌گرتوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا هه‌موو پیشه‌كانی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٤٠ هه‌زار كرێكاری بیناسازیی وه‌رزی له شاری مه‌شهه‌د بێكار بوون. شایانی باسه ئه‌وه ته‌نیا به‌شێكه له‌و ئامارانه‌ی كه ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕژیم دركاندوویه‌تی.
