به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، ٩ كرێكار له شاره‌كانی زاهدان، مه‌ره‌ند و تاران بوون به قوربانیی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار.
به پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له ڕووداوی یه‌كه‌مدا به‌هۆی داڕمانی بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری زاهیدان ٦ كرێكار بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، ئاگر گرتنی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی كۆنه و له‌كار كه‌وتوو له دووكانێكی جۆشكاری له مه‌ره‌ند، بوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و له ئه‌نجامدا كرێكارێكی ئه‌م دووكانه گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی كار له شه‌قامی برێزیلی تاران، دوو كرێكاری بیناسازی له به‌رزاییه‌وه به‌ربوونه‌وه و به سه‌ختی بریندار بوون.