قیمه‌تی هه‌ر بۆشكهیهك نه‌وتی سه‌نگینی ئێران له ٤ مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠٢٠دا، به ڕێژه‌ی ٣ و ٨٣ سه‌دومی له‌سه‌د دابه‌زیوه و له ٦٠ دولاره‌وه گه‌یشتووه‌ته نزیك به ١٠ دولار.
ڕه‌وتی ڕوو له دابه‌زینی نرخی جیهانیی نه‌وت كه به‌هۆی ڕكوودی ئابووری سه‌رچاوه‌گرتوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا توندتر بووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌یكه قیمه‌تی هه‌ر بۆشكهیهك نه‌وتی پایه‌ی برێنتی به كه‌متر له ٢٠ دۆلار گه‌یاند، نرخی هه‌ر بۆشكهیهك نه‌وتی ئێرانیشی گه‌یانده ١٠ دۆلار و ٣٧ سێنت كه ئه‌وه خوارترین قیمه‌تی نه‌وته له ماوه‌ی ٢٢ ساڵی ڕابردوودا. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه كۆمپانیی لێكۆڵینه‌وه‌ی “ڕیستاد ئێنێڕژی” له ساڵی ٢٠١٦دا قیمه‌تی هه‌ر بۆشكهیهك نه‌وتی خاوی له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ٩ دۆلار و ٨ سێنت به‌رئاورد كرد كه ئه‌م نرخه‌ش خۆی پێكهاتبوو له سه‌رانه‌ی هه‌زینه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری، به‌رهه‌مهێنان و هاتووچۆ بۆ هه‌ر بۆشكهیهك نه‌وتی ئێرانی.