ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌س له شۆفیر ئۆتوبووسه‌كانی ناوشاری قه‌زوێن له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و هه‌روه‌ها گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و ته‌عتیلی ڕه‌هه‌ندی گواستنه‌وه‌ی ناوشاری، پێیان ڕاگه‌یاندووین كه له سامانه‌ی بیمه‌ی بێكاری ناونوسی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیاره، هیچ كام له شۆفیره‌كان نه‌یانتوانیوه له ماڵپه‌ڕی بیمه‌ی ته‌مینی ئیجتماعی ناونوسی بكه‌ن. شۆفیرانی ناڕازیی، هه‌روه‌ها له‌ئاست له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و زیاد نه‌كرانی ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی ٩٩ له لایه‌ن ناوه‌ندی ئۆتوبووسڕانیی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.