وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشت كه پێشتر ئاماری قوربانییانی به‌كارهێنانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی له ئێران ٧٠٠ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه هه‌تا ئێستا ٥٢٥ كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ساخته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، پێنج هه‌زار و ١١ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی مه‌سمووم بوون و له‌و ژماره‌یه ٥٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه ٩٥ كه‌س له مه‌سمووم بووان، كوێربوون و ٤٠٥ كه‌سیش پێویستیان به دیالیزه هه‌یه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشت ئه‌م ئامارانه‌ی له‌حاڵێكدا ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، له وه‌ڵام به پرسیاری هه‌واڵنێری خه‌به‌رگوزاری ئاناتۆلی ڕایگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی له ئێران زیاتر له ٧٠٠ كه‌سه.