کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپا له‌ سوورییه‌

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپا له‌ سوورییه‌

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپا له‌ سوورییه‌

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی ئەرتشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە نزیک شاری “دەمێشق” پێتەختی سوورییە، چەندین کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران و هێزەکانی حیزبوڵڵا کوژران.

فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ئەرتشی ئیسرائیل لەم هێرشەدا، بنکەکانی هێزەکانی لقی قودسی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانیان کە  لە “ئەلکسوە” و “سەییدە زەینەب” لە باشووری دەمێشق جێگر بوون، بۆردومان کردووه‌. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤی سوورییە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، ٤ کەس لە هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و چەندین کەس لە هێزەکانی سوورییە کوژراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئەمە دووهەمین هێرشی هەوایی ئەرتشی ئیسرائیله‌ بۆ سەر بنکەکانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی لە خاکی سوورییه‌. ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی گوڵانیش، بنکەکانی ڕژیمی ئێران لەلایەن فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ئەرتشی ئیسرائیل بەتوندی بومباران کرا و لە ئاکامدا ٩ کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کوژران.