به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی قامیشی بڕی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له كرێكارانی قامیش بڕی هه‌فت ته‌په به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م شیركه‌ته ڕایانگه‌یاند، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی حهقدهستهكانی دابوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه وه‌دینه‌هاتووه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كان له حاڵێكدایه كه هه‌ژاری و بێكاری له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا ته‌نگی به ژیانی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری له ئێران هه‌ڵچنیوه و گرانی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژی پێداویستییه‌كانی ژیان، دابین كردنی سه‌ره‌تایی تری ئیمكاناتی بژێوی ژیانی بۆ بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان زیاتر له جاران دژوارتر كردووه.