كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ندێ له كرێكاران ئێحزارییهیان بۆ ناردراوه و به هه‌ڵخراندنی باقی كرێكاره‌كانی دیكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی تاوانبار كراون.