ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، لانیكه‌م ١١ كه‌سی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری ئامۆل كه له‌ئاست كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئوكرانییه‌كه له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ئێعتڕازیان كردبوو، به ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌م كه‌سانه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه له‌پێوه‌نده له‌گه‌ڵ تێكدانی ئاسایشی گشتیی له‌دژیان كراوه‌ته‌وه كه له كۆتایی مانگی گوڵان، تاوتوێ ده‌كرێ. پێشتر دادگای ڕژیم له شاری ئامۆل، پێنج كه‌سی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كردبوو. سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕێكه‌وتی ٢٢ی به‌فرانبار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.