كۆمه‌ڵێك له شۆفیر تاكسییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان به پارك كردنی ماشێنه‌كانیان و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی “لی زینگ”، خوازیاری دواخرانی قسێتی مانگانه‌ی لی زینگ به‌هۆی دابه‌زینی ڕه‌وتی گشته هه‌واییه‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شۆفیرانی فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی تاكسیڕانی نییه و له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان چالاكی ده‌كه‌ن و به‌م بۆنه‌یه‌وه، له مه‌زایای وه‌ك بیمه‌ی بێكاری، ته‌رحی تڕافیك و دابه‌ش كردنی سووته‌مه‌نی بێبه‌شن. شۆفیرانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری پشتیوانی كردنی ده‌وڵه‌ت تا كۆتایی قه‌یرانی كۆرۆنا بوون.