ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كه‌سه‌به‌ی جومعه بازاری گۆنبه‌دی كاووس له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفیی بژێویان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك ناڕازیان، له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، له داخستنی بازاردا پێش قه‌ده‌م بوون به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ٢ مانگ هێشتا كاتێكی دیاری كرا‌و بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها وتیشی: نزیك به هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سه‌به له جومعه بازاری گۆنبه‌دی كاووسدا چالاكی ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان داهاتێكی دیكه‌یان بێجگه‌له ئه‌وێ نییه. ئه‌وان، له ئێستادا بێجگه‌له دژواریه‌كانی دابین كردنی هه‌زینه‌ی ڕۆژانه، زۆربه‌ی كاڵاكانیان خه‌ریكه خراپ ده‌بێت و له‌ناو ده‌چن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌م بازاریانه بۆ كڕینی كاڵاكانی خۆیان، چه‌كیان داوه‌ته ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان كه به‌هۆی داخرانی ٢ مانگه‌ی كه‌سب و كاره‌كه‌یان، توانای دانه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه‌شیان نییه.