کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی ئاوایی یووزبه‌ند

تجمع اعتراضی جوانان روستای یوزبند کلیبر

تجمع اعتراضی جوانان روستای یوزبند کلیبر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، دانیشتووانی ئاوایی یووزبه‌ندی سه‌ربه‌ شارستانی كلیبر له‌ ئاست بێكاری  و دانه‌مه‌زراندنیان له‌ شیركه‌تی “نفلین سینیت” ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شیركه‌تی “نفلین سینیت”ی كلیبر له‌ زه‌ویی دانیشتووانی ئه‌م ئاواییه‌دا بینا كراوه‌ و قه‌رار بووه‌ به‌و مه‌رجه‌ ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌و زه‌ویانه‌دا بینا بكرێ كه‌ هێزی كاره‌كه‌ی له‌ دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه‌ دابین بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كام له‌ دانیشتوانی خۆجه‌ێیی ده‌ورووبه‌ری دانه‌مه‌زاندووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌وانه‌ دانیشتووانی ئاوایی یووزبه‌ندی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.