ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بڕیاریانداوە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و نەدانی مافەکانیان، بایکۆتی دەوام بکەن و لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک نابینن.
كارمهندانی ناڕازیی لهم پێوهندهدا راگەیاندووه، بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە و بەو شێوەیەش ناتوانن دەوام بکەن، هەربۆیە بایکۆتیان راگەیاندووە. راشیانگهیاندووه، ئەگەر حاڵەتێکی زۆر زۆر مەترسیدار و پێویست نەبێت، ئەوا بە هیچ جۆرێک نەخۆش نابینین و کەس بە رێ ناکەین. شایانی باسه، تاوەکو ئێستا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی دابەشنەکردووە و فەرمانبەرانیش زیاتر لە ٥٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە.