کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

نوێترین ئاماری تووشبون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ جیهان

نوێترین ئاماری تووشبون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌

نوێترین ئاماری تووشبون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌

بەپێی نوێترین ئاماری فەڕمی وڵاتان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند و ژمارەی تووشبوانیش نزیک بووەتەوە لە سێ ملیۆن کەس.

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌، ئەمریکا بە زیاتر لە ٩٦٠ هەزار توشبووی کۆرۆنا و زیاتر لە ٥٤ هەزار گیانلەدەستدان لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە ویرووسەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە. هاوکات، لەکۆی توشبوونەکان لە جیهاندا، تا ئێستا ٨٣٧ هەزار کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە، دیسان تووش نابنەوە. هاوكات وڵاتی ئیسپانیا لە پلەی دووەمی وڵاتانی گیرۆدە بە ویرووسه‌کەدا دێت و تا ئێستا زیاتر لە ٢٢٣ هەزار کەس توشبوون و نزیکەی ٢٣ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئیتالیاش، بە گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٢٦ هەزار کەس، لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە و لە توشبوونیشدا، بە زیاتر لە ١٩٥ هەزار کەس لە پلەی سێیەمدایە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه هه‌تا ئێستا هیچ دەرمانێکی تایبەتی بۆ پەتاکە له‌بەردەستدا نییە و تاوەکو زیاتر لە ساڵیکی دیکەش، ڤاکسینەکەی ئامادە نابێت.