کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانییه‌ له‌دژی ته‌ئیدی حوكمی محه‌ممه‌د حه‌بیبی

اعتراض کانون صنفی معلمان نسبت به تایید حکم محمد حبیبی

اعتراض کانون صنفی معلمان نسبت به تایید حکم محمد حبیبی

كانوونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك له‌ئاست پشتڕاست بوونه‌وه‌ی حوكمی  كڕینه‌وه‌ و ده‌ركرانی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، ئه‌ندامی كانوونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران به‌ندكراو له‌ زیندانی تاران، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی.

له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “ئه‌م ناوه‌نده‌ سێنفییه‌ وێڕای بێ بایخ له‌قه‌ڵه‌م دانی ئه‌م حوكمانه‌، داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم كردووه‌ كه‌ په‌ره‌وه‌نده‌ سازیی له‌دژی مۆعه‌لیمان و چالاكانی سێنفی ڕابگرن و مۆعه‌لیمانی به‌ندكراو به‌ خێرایی ئازاد بكه‌ن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی سێنفی مۆعه‌لیمان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره‌ و درێژنه‌كرانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌ره‌خه‌سی “ئیسماعیل عه‌بدی” مۆعه‌لیمی به‌ندكراو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕیوه‌.