به پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی هه‌ندێ له مه‌دره‌سه‌كانی غه‌یره ئینتفاعی ئۆستانی مازه‌نده‌ران، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، هێشتا مۆعه‌لیمانی غه‌یره ئینتفاعی شاره‌كانی ساری و نێكا، نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیان وه‌ربگرن. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه‌ی قه‌یراناوییه ئێستا و به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه هه‌ندێ له مۆعهلیمهكان له ڕێگه‌ی ئانلاینه‌وه درێژه‌ی به كاره‌كه‌یان داوه، به‌ڵام هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه.