سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، لانیكه‌م ٣ به‌ندكراوی دیكه له زیندانه‌كانی خه‌لخاڵ، شیراز و سنه ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێك كه له ساڵی ٩٣وه به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له زیندانی خه‌لخاڵ ئێعدام كرا. هاوكات به‌ندكراوێكی ٣٩ ساڵ ته‌مه‌ن كه به هه‌مان تۆمه‌ت به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی شیراز ئێعدام كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ندكراوێكی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی سنه ئێعدام كراوه.